الرئيسية / أخبار كوردستان / سەرۆک بارزانى: دەستخۆشى لە خەڵکى کوردستان دەکەم کە هەمیشە رەتیانکردووە خۆیان بچەمێنن

سەرۆک بارزانى: دەستخۆشى لە خەڵکى کوردستان دەکەم کە هەمیشە رەتیانکردووە خۆیان بچەمێنن

سەرۆک مەسعود بارزانی دەنگدانی زۆرینەی بەشداربووانی خەڵکی باشووری کوردستان لە گشپرسییەکەی ساڵی 2017دا بە بەڵێ بە “دەستکەوتی مێژوویی” ناودەبات و دەستخۆشیش لە خەڵکی کوردستان دەکات کە هیچکات نەچوونەتە ژێر کاریگەری ئەو گوشارانەوە خراونەتە سەریان.  

سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا لە ساڵیادی ئەنجامدانی گشتپرسیی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان نووسیویەتی: “وەڵامی بەڵێی 93٪ی بەشداربووانی گشتپرسییەکەی سەربەخۆیی کوردستان دەستکەوتێکی مێژوویی بوو. لە چوارەمین ساڵیادی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەدا، دەستخۆشی لە خەڵکی پاڵەوانی کوردستان دەکەم کە هەمیشە رەتیانکردووەتەوە خۆیان بچەمێنن”.