راگهیاندنى قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا
قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٢٠٢٣/٤/١٢ بە ئامادە بوونی رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا و بەڕێز دلێر محمد بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار لە هەولێر و بەڕێوەبەری ئاسایشی عەنکاوا و عەقید سامی ئەبو بەکر بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوا و بەڕێز شوکر عەزیز یاریدەدەری رابیتەی هوتێل و ڕێستورانتەکان لە کوردستان ئەنجام دا.
ئامانج لەو کۆبوونەوەیە هەماهەنگی كردن و پتەوکردنی کارکردنی هاوبەشە لەگەڵ بەیەك کردنی دید و بۆچوون و بڕیارەکان لەبارەی ڕێکخستنی کاری شوێنە گەشتیارییەکان لە قەزای عەنکاوا بە شێوەیەك کە کارەکانیان بە پێی یاسا و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان ئەنجام بدرێن.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تەئکیدیان کردەوە لەسەر تایبەتمەندی عەنکاوا ، خۆشی و ئارامی دانیشتوانەکەی و کەرامەت و شکۆیان بەر لە هەموو شتێك.
بەپێی گفتوگۆیەکان بڕیار لەسەر ئەمانە درا :
١- تەنها ھوتێل و ڕێستورانت و باڕی ٤ و ٥ ئەستێرە و یانەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەتوانن ئاھەنگ ساز بدەن.
٢- دەبێت ئەم شوێنانە کە لە خاڵی ١ ئاماژەیان پێ دراوە، مۆڵەتی ئاھەنگ گێران لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ھەولێر بە دەست بهێنن.
٣- ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە جگە لە ڕۆژی هەینی، بنکە گەشتیارییەکان کە لە خاڵی ١ ئاماژەیان پێ دراوە دەبێت لە ھۆڵێکی داخراو و بێ دەنگ (عازل الصوت) ئاهەنگەکانیان ساز بکەن ، بەڵام ڕۆژی ھەینی دەتوانن لە باخچە ئاھەنگ ساز بکەن بەمەرجێك تا کاتژمێر ١١:٣٠ ی شەو بەردەوام بێت، وە دوای ئەم کاتە دەبێت ئامێرە دەنگییەکان بکوژێنرێنەوە و ھیچ جۆرە دەنگ نەمێنێت کە ببێت بە هۆی بێزار کردنی خەڵکی دەوروبەری شوێنەکە ، بەڵام پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری خواردن و خواردنەوە بەردەاوم دەبێت.
٤- لە کاتی ھەبوونی بۆنەیەکی ئاینی یان کۆمەڵایەتی یان خێزانی، دەبێت پێش سێ ڕۆژ داواکاریەک ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری ھەولێر پێشکەش بکرێت بۆ بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی بۆ سازادنی ئاھەنگ.
٥- بنکە گەشتیارییەکان بە ھەموو جۆرەکانی کە خاوەنی ١و ٢و٣ ئەستێرەن مافی سازدانی ئاھەنگیان نییە بە هیچ شێوەیەك، شوێنەکانیان تەنھا بۆ خواردن و خواردنەوە دەبێت بە پێی مۆڵەتەکەیان.
٦- شوێنەکانی فرۆشتنی مەی و خواردنەوە کحولییەکان، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تاکو ٩ ی شەو کراوە دەبن.
٧- شوێنەکانی فرۆشتنی موقەبیلات و پاقلە و نۆکی نزیك یان لە تەنیشت شوێنەکانی فڕۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە هەمان کات دەکرێنەوە و دادەخرێن لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تا ٩ ی شەو.
٨- فرۆشتنی مەی و خواردنەوە کحولییەکان بە فەل و بێ قوتووی کۆمپانیا یان گیرانەوەی کۆکتێل بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٩- لە کاتی سەرپێچی کردن هەموو رێکاری یاسایی و ئیداری دەگیرێتە بەر ، هەر لە پێبژاردن تا ڕادەی داخستن.
١٠- ئەم ڕێنماییانە دەچنەوە بواری جێ بە جێ کردن لە سنووری قەزای عەنکاوا لە ڕۆژی ١/٥/٢٠٢٣ .
…..
عقدت قائممقامية قضاء عنكاوا والمديرية العامة للسياحة في اربيل اجتماعا مشتركا يوم الاربعاء الماضي ١٢/٤/٢٠٢٣ بحضور رامي نوري عوديش قائممقام عنكاوا والسيد دلير محمد مدير عام السياحة في اربيل ومدير اسايش عنكاوا والعقيد سامي ابو بكر مدير شرطة عنكاوا والسيد شكر عزيز معاون رئيس رابطة الفنادق والمطاعم في كوردستان.
الاجتماع جاء بغية تنسيق المواقف وتقوية العمل المشترك و توحيد الرؤية والقرارات فيما يتعلق بتنظيم عمل المرافق السياحية في قضاء عنكاوا بما يكفل عملها وفق القانون وايضا راحة المواطنين.
المجتمعون أكدوا على خصوصية عنكاوا، راحة ساكنيها وكرامتهم بالدرجة الاساس.
بناء على المناقشات المستفيضة تقرر ما يلي:-
١- الفنادق والمطاعم والبارات ذو التصنيف ٤ و ٥ نجوم و نوادي منظمات المجتمع المدني فقط تستطيع تنظيم حفلات وسهرات.
٢- المرافق السياحية المذكورة في النقطة (١) يجب ان تحصل على اجازة اقامة حفلات من المديرية العامة للسياحة في اربيل.
٣- المرافق السياحية المذكورة في النقطة (١) تستطيع تنظيم الحفلات جميع ايام الاسبوع في قاعة مغلقة وعازلة للصوت، استثناءً تستطيع ايضا يوم الجمعة فقط تنظيم حفلة او سهرة في الحدائق المفتوحة لغاية الساعة ١١:٣٠ ليلا على ان يتم تنظيم الصوت والا يسبب ازعاجا للمجاورين، بعد الساعة ١١:٣٠ يان ايقاف الصوت بكل اشكاله ويمكن الاستمرار بخدمة الطعام والشراب.
٤- في المناسبات الدينية والاجتماعية والعائلية، يجب تقديم طلب قبل ثلاثة ايام من تاريخ الحفل الى قائممقامية قضاء عنكاوا والمديرية العامة للسياحة للبت فيه.
٥- المرافق السياحية التي تحمل تصنيف ١و٢و٣ نجوم ليس لها حق تنظيم الحفلات والسهرات اطلاقا، لها فقط حق تقديم الطعام والمشروبات وفق صلاحية اجازة كل منها.
٦- محال بيع المشروبات الكحولية ، تُفتح من الساعة ١٠ صباحا و لغاية ٩ ليلا .
٧- محال بيع المقبلات والاطعمة وعربات بيع الباقلاء والحمص الملاصقة والمجاورة لمحال بيع المشروبات الكحولية، تُغلق معها عند الساعة ٩ ليلا.
٨- بيع المشروبات الكحولية بدون تعبئتها الاصلية (فل) و عمل الكوكتيلات وخلط انواع المشروبات في المحال ممنوع منعا باتًا.
٩- عند المخالفة، سوف يتم اتخاذ جميع الاجراءات القانونية والادارية من تغريم وغلق.
١٠- تدخل هذه التعليمات نطاق التنفيذ في حدود قضاء عنكاوا اعتبارا من يوم ١/٥/٢٠٢٣.