لێدوانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەسەر هەواڵێکی هەڵبەستراو:
هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان بڵاو کردەوە گوایە لە کۆبوونەوەی ٨ ی حوزەیراندا کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا داوای لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان کردووە ڕێگە بە تۆمارکردنی ڕێکخراوی هاوڕەگەزخوازان بدات. سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە پشتیوانی لە مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان دەکەین، بەڵام ئەو هەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوە.