تیمی كونسڵخانەی هۆڵەندا لە میترۆ بوون

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووهەم لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە وفدێكی كونسڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە (یەلایەخوم داوتس)، سكرتێری دوومی كاروباری سیاسی، هەروەها راوێژكاری سەربازی كونسڵخانەكەیان.

لەو دیدارەدا باسی كۆمەڵێ بابەتی هەنووكەیی كرا كە تایبەتبوون بە بارودۆخی گشتی و بەتایبەتیش ژینگەی كاركردنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان.

ریێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد، سوپاسی پەرۆشییانی كرد بۆ بەدواداچوونیان بۆ كەیسی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

سێوە سیروان لە بەشی میدیای سەنتەر تیشكی خستە سەر كۆمەڵێك كەیسی رۆژنامەنوسان كە نممونەن بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنووسان لەكاتی رووماڵكردنی رروداوەكانی رۆژ.

دیدارە گرنگ بوو بۆ تێگەیشتن لەدیدگای حكومەتی هۆڵەندا بەرامبەر كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان.

شاهد أيضاً

غرف تجارة الإقليم: الخميس موعد الانتخابات وهذا عدد التجار الذين يحق لهم التصويت

أعلنت اللجنة العليا المعنية بانتخابات غرف التجارة والصناعة في إقليم كوردستان، تنظيم انتخابات مجالس هذه …