بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:25، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.