سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/31 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و وڵاته‌كه‌ى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييانى دوايين هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر كرد كه‌ تيايدا هاووڵاتييانى سڤيل بوونه‌ قوربانى.

تاوتوێكردنى ڕۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

شاهد أيضاً

السليمانية.. إحباط “مخطط خطير” يستهدف أمن الإقليم واعتقال 11 إرهابياً بينهم قادة وأمراء

عمكاباد- شفق نيوز أعلنت مديرية آسايش السليمانية في إقليم كوردستان، مساء اليوم الأربعاء، عن اعتقال …