سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/2 به‌ڕێز فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك سترۆ، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوا سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختیان له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

https://presidency.gov.krd

شاهد أيضاً

الإنتخابات في العراق تشبه بلعبة الشطرنج كل من يكون قوي يربح.. لقمان يعقوب

بقلم: لقمان يعقوب الإنتخابات في العراق تشبه بلعبة الشطرنج كل من يكون قوي يربح … …