سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەورەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

شاهد أيضاً

الرئيس بارزاني: دور الصحفيين مهم في تعميق ثقافة السلام والتعايش المشترك

رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة يوم الصحافة الكوردية بسم الله الرحمن الرحيم بمناسبة يوم الصحافة الكوردية …