شاندى سه‌رۆكايه‌تى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/2/5 به‌ كاتى واشنتۆنى پايته‌ختى ئه‌مه‌ريكا، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ديپلۆماسى له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سێلست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که‌ خاتوو تریفه‌ عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ واشنتۆن ئامادەی بوو، دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ڕيككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكادا خرانه‌ به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌ه‌وه‌، ئاڵوگۆڕ كرد.

شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

شاهد أيضاً

محلية عنكاوا ومدراء الدوائر والمنظمات يزورون المساجد لتقديم التهنئة بمناسبة المولد النبوي

زار وفد من محلية عنكاوا للحزب الديمقراطي الكوردستاني مع عدد من أهالي ووجهاء ومدراء الدوائر …