میترۆ بەشداری ۆرك شۆپی NIRIJ دەكات

نوێنەرانی سەنتەری میترۆ نەبەز رەشاد لە پارێزگای هەولێر و كامیار كەمال لە قەزای پێنجوێن بەشداریان كرد لە خولێكی راهێنانی بنكۆڵكاری لە پارێزگای هەولێر كە لەلایەن رێكخراوی نەریج (تۆڕی رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریی عێراق) كرد.

خولەكە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر پاڵپشتی دەكات.

لە یەكەمین رۆژدا (مارك ستر)ۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر وۆركشۆپەكەی بەسەركردەوە.

تۆڕی NARIJ هابەشی سەنتەری میترۆیە لە هەرێمی كوردستان.

تۆڕەكە یەكەم تۆڕی رۆژنامەوانیی بنكۆڵكارییە لە عێراق، بە هەوڵی دەستەبژێرێك لە رۆژنامەنوسانی پرۆفێشناڵی بەدواداچوون لە 9ی ئایاری ساڵی 2011 دامەزراوە. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە كاری لەسەر دەستەبەركردنی پاڵپشتیی تەحریری و دارایی و راوێژكاری كردووە بۆ رۆژنامەنوسانی عێراقی تایبەتمەند لە بواری بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونی چڕوپڕ كە پشت دەبەستێت بە گەڕان بە دوای راستییە بەڵگەدارەكان و سەرچاوەی جۆراوجۆری پەیوەندیدار بۆ بەدواداچوونەكە بەكاردەهێنێت.

سەنتەری میترۆ

شاهد أيضاً

البابا يجدّد الدعوة إلى الحوار: لا تدعوا رياح الحرب تطفئ شعلة الرجاء والسلام

عمكاباد- أبونا جدّد البابا لاون الرابع عشر دعوته إلى إحلال السلام في مناطق النزاع، محذرًا …