سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری دەکات

رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێزان خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، و بەڕێز حەمید کەسار ئەلزوبعی.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.

شاهد أيضاً

نوێنەری سەرۆک بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 لە ئەبرشییەی کلدانی لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی …